هاووڵاتییەکی مەریوانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

11:21 - 17 جۆزەردان 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موسلێم‌ قادرپوور" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی "فەریدوون" و خەڵکی گوندی "گوڵچێر"ی مەریوان، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە، هەتا کاتی دادگاییەکی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرابوو.

"موسلێم قادرپوور" دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، بە سێ مانگ و ١٠ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو.