هاووڵاتییەکی ماکۆیی بە ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

11:03 - 4 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی ماکۆیی لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری خۆی، بە ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

 لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری خۆی، هاووڵاتییەکی ماکۆیی بە ناوی "مێهرداد عەبدوڵڵازادە"ی بە ٣٠ ساڵ زیندانیئ تەعزیری مەحکووم کرد.

ئەو هاووڵاتییە، مانگی خەرمانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و هەنووکە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدایە.

ماڵپەڕی "هێرانا" لەو باریەوە ڕایگەیاندووە: "ئەو هاووڵاتییە بۆ ماوەی سێ مانگ لەژێر لێکۆڵینەوەدا بووە و مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری خۆی، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات لە ڕێگای سیخوڕییەوە، بە ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە".