هاووڵاتییەکی قوروەیی لە ناڕەزایەتییەکانی کەرەج کوژرا

10:34 - 8 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای سنە، لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی حەوتووی ڕابردوو لە کەرەج، بە تەقەی مەئموورانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ناسر ڕەزایی" تەمەن ٣٦ ساڵە و خەڵکی قوروە، لە ناڕەزایەتییەکانی فەردیسی کەرەج، تەقتی لێکرا و گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ناڕازییە لەو ڕووداوەدا، سەری بەر گولـلە کەوتووە.

"ناسر ڕەزایی" خوێندکاری دەرچووی بواری ئەندازیاریی کشتوکاڵ لە زانکۆی بروجێرد بووە.