هاووڵاتییەکی شنۆیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:04 - 29 خەرمانان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەبووبەکر ئێراندۆست" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگواستووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست، نەهاتووە.