هاووڵاتییەکی شنۆیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:46 - 17 پووشپەڕ 2722

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی شنۆیی بە ناوی "سەلاحەدین ئەحمەدی" تەمەن ٤٢ ساڵ کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو هەتا ئێستا بەدواداچونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گیران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی دژی ئەو سەلاحەدین ئەحمەدی زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.