هاووڵاتییەکی شنۆیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:00 - 5 رێبەندان 2721

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەند خواڕەزم" خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک نییه.