هاووڵاتییەکی \"شنۆ\"یی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

14:50 - 16 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی شنۆیی بە ناوی \"هێمن بایەزیدی\"، بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا.

\"هێمن بایەزیدی\"، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، پاش قۆناغی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی شاری شنۆ کرا.