هاووڵاتییەکی شنۆیی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

11:11 - 14 جۆزەردان 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن عەبدوڵڵازادە" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگە کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

"حوسێن‌عەبدوڵڵازادە" هەنووکە لە بەندی ٣ی زیندانی ورمێدایە.