هاووڵاتییەکی شنۆیی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

09:57 - 28 رێبەندان 2719

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی شنۆیی بە ناوی "سەید وەهاب عەلیزادە" کوڕی سەید "ئیبراهیم" خەڵکی گوندی "بێژاوێ"ـی شاری شنۆ، لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

دوای ئەوەیکە حوکمی ٣ ساڵ زیندانی تەعزیریی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە، ناوبراو بۆ تێپەڕانی ماوەی زیندانیی بوونەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و باوکی ٢ منداڵە.