هاووڵاتییەکی شنۆیی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

12:40 - 12 بەفرانبار 2720

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسکەندەر سەیدمحەممەدپوور"، خەڵکی شنۆ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.

ئەم هاووڵاتییە بەتۆمەتی "ئەندامەتیی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.

ڕەزبەری ئەمساڵ، "ئەسکەندەر سەیدمحەممەدپوور" پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.