هاووڵاتییەکی شابادی لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئێعدام کرا
14:05 - 4 بانەمەڕ 2720
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕ، زیندانییەک بە ناوی "تورج موراد حاسڵی" کوڕی "عەلیجان"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "قەڵای شیان" سەر شاری شاباد، بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان لەسێدارە درا.
ئەو زیندانییە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ساڵی ٩٥دا بوو بەهۆی کوشتنی هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەیووب قوبادی".
ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە قیساس مەحکووم کرابوو و حوکمی جێبەجیکردنی لەسێدارەدانەکەی بە بنەماڵە و پارێزەرەکەی ڕانەگەیەندرابوو.