هاووڵاتییەکی شابادی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

18:31 - 12 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا ڕەمەزانی"، خەڵکی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "بێڕێزی بە پیرۆزییەکان" دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی ڕابردوو، دۆزگەری گشتی و ئینقلابی شاری شاباد، باسی لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک کرد کە بە وتەی ئەو، ناوبراو "بەرپرسی تۆڕی سەرەکیی ڕەوتی دژە دینیی ئیسلام و گرووپی هەڵگەڕاوەی دینی" بووە.