هاووڵاتییەکی سەقزی لە شاری کەلاردەشتی پارێزگای مازەندەران دەسبەسەر کرا

10:18 - 16 رێبەندان 2719

ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەقز بە ناوی "عەبدوڵڵا شەمسی" کوڕی "عەلی"، لە لایەن پۆلیسی شاری کەلاردەشتەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنی ڕەوانەی گرتنگەی سنە کراوە.

هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسە کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن پۆلیسی کەلاردەشتەوە ناڕوونە.