هاووڵاتییەکی سەقزی بە هۆی خواردنی دەرمان گیانی لە دەست دا
16:19 - 30 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە هۆی خواردنی دەوا و دەرمانەوە ژەهراوی بوو و پاش چەند کاتژمێر گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ شەوی ڕابردوو ٢٩ی بانەمەڕ، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە هۆی خواردنی دەوا و دەرمانی زۆرەوە تووشی ژەهراوی بوون بوو.
شوناسی ئەو لاوە سەقزیە بە\"ڕ.ڕ\" تەمەن ١٨ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ڕ.ڕ خەڵکی گەڕەکی \"سیلۆ\"ی شاری سەقز بووە و بە هۆی بەکاربردنی دەوا ودەرمانەوە ژەهراوی دەبێ.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لاوە تەمەن ١٨ ساڵە پاش ژەهراوی بوونی جەستەی بە دەوا و دەرمان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە دەکرێت، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک گیانی لە دەست دا.
لێکۆڵینەوەکان لە بارەی چۆنیتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە بەردەوامە و ئاژانسی کوردپا ناتوانێ ئەو هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە کە ئەو هاووڵاتییە مەبەستی خۆکوژی بووە یان بەهۆی ئێکسپایێربوونی دەرمانەکانەوە گیانی لە دەستداوە.