هاووڵاتییەکی سەقزی بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆنی ئازاد کرا

13:11 - 7 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەقز، کە حەوتووی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممە، \"ئارام بەهرامی\" تەمەن ٣٠ خەڵکی شاری سەقز، پاش یەک حەوتوو لە دەسبەسەری، لە گرتنگەی ئەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە، هەتا کاتی دادگاییەکی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەممە، \"عەلی ئیسماعیلی\" تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی \"جاشێران\" شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ئازاد کراوە.