هاووڵاتییەکی سەردەشتی پاش ٧١ ڕۆژ دەسبەسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

13:12 - 19 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حامید عوسمانی" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی "یاسیناوێ" و دانیشتووی شاری سەردەشت، پاش ٧١ ڕۆژ دەسبەسەری بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەوە هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

حامید عوسمانی پاش دەسبەسەری بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ زیندانی سەردەشت ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ٩ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەسبەسەرکردنی، ماڵەکەیان پشکنیبوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی "حامید عوسمانی" زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.