هاووڵاتییەکی ٤٦ ساڵەی سەقزی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

21:23 - 1 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵەی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی فەیزوڵڵا بەگیی سەربە شاری سەقز، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەبووبەکر ئەمینی خەڵکی گوندی قەڵاکۆنی سەربە ناوچەی فەیزوڵڵا بەگیی سەربە شاری سەقز، بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژیی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣١ی گەلاوێژ، لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

لە رێکەوتی ٢٥ خاکەلێوەی ئەمساڵێشدا کچێکی تەمەن ١٤ ساڵەی خەڵکی ئەو گوندە (قەڵاکۆن)، بەناوی \"ئیلاهە زارعی\" خۆی هەڵواسیبوو، کە ببووە هۆی گیان لەدەست دانی.

دەگوترێت، پێشتریش و لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا کوڕێکی خەڵکی گوندی قەلاکۆن، بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.