هاووڵاتییەکی زیندانی لە زیندانی ورمێ، گیانی لەدەست دا

15:58 - 22 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، بەهۆی نەخۆشی و كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسان و خراپبوونی دەزگای شۆکێر، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەهۆی کەمتەرخەمیی بێهداری و بەرپەرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ و بەهۆی پێڕانەگەیشتن و نەبوونی خزمەتگوزاری لە بێهداریی ئەو زیندانەدا، هاووڵاتییەکی زیندانی گیانی لەدەست دا.

\"ئەشکان مێهریووش\"، شوناسی ئەو زیندانییەیە کە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدا، بەهۆی \"جەڵتەی دڵـ\"ـەوە گیانی لەدەست داوە.

دەوترێت پاش ڕەوانەکردنی ئەو زیندانییە بۆ بێهداری و خراپوونی دەزگای شۆکێر، ئەو زیندانییە گیانی لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێران \"هێرانا\"، لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە بەرپرسانی زیندانیی ناوەندی شاری ورمێ، گیانلەدەستدانی ئەو زیندانییەیان بۆ \"بەکاربردنی زۆری ماددە سڕکەرەکان\" گەڕاندووەتەوە و ئەمەش ناڕەزایەتیی \"ئەفسەر نیگەهبانـ\"ـی ئەو بەندەی لێکەوتووەتەوە.