هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی کورد چارەنووسی نادیارە

19:06 - 21 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: پاش تێپەڕ بوونی چەند رۆژ لە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد، هەتا ئیستا چارەنووسی ناروونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەیەک پێش ئێستا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"عەبدولوەهاب فەرەجی\" خەڵکی \"سەرپێڵ زەهاو\"ی سەربە پارێزگای کرماشان لە بازاڕچەی سنووریی \"پەرویز خان\" لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردپا و سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، له‌ کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ هه‌تا ئێستا، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌ڕ شوێنی راگیران و تاوانی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.