هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر لە کرماشان بە ٢ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا

10:34 - 10 رەشەمه 2719

لاوێکی کورد بە ناوی "ئەمین کاسب" خەڵکی کرماشان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو لاوە کرماشانییە بە "تێکدانی بیروڕای گشتی و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کراوە.

"ئەمین کاسب" لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی شاری جوانڕۆ لە هەمبەر گرانبوونی بێنزین دەسبەسەر کرا و دواتر پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.