هاووڵاتییەکی دێهلوڕانی بە تۆمەتی "بێڕیزی بە پیرۆزەکان" دەسبەسەر کرا

11:16 - 28 رەزبەر 2721

هەواڵدەریی مافی مرۆیی "هێرانا" لە هەواڵێکدا، باسی لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە لەو شارە کرد.

ئەو ماڵپەڕە مافی مرۆییە هەرچەندە ئاماژەی بە شوناسی ئەو هاووڵاتییە نەکردووە، بەڵام لە زاری فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانەوە بڵاوی کردووەتە کە ئەو هاووڵاتییە لە ئینیستاگرامی کەسیی خۆیدا، بە تۆمەتی "بێڕێزی بە پیرۆزەکان"، دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها نووسیوویەتی: "ناوبراو پاش دەسبەسەرکرانی، ڕادەستی پۆلیسی فەتا کراوە".