هاووڵاتییەکی دیکەی سەقزی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کرا
16:28 - 14 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی سەقزی بۆ تێپەراندنی ماوەی ٤ ساڵ حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا و هەنووکە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا و دوابەدوای ئەوەی کە \"عیرفان مەجیدی\" بە تاوانی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان حوکمی ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ بڕایەوە و پاش خۆ ناساندن بە بەشی بەڕیوەبردنی حوکمەکانی دادگای ئەو شارە، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سەقز بەڕێ کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە رێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩١ لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە دەستبەسەری، بەدانانی بارمتەی ٢٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا \"سۆران کەسنەزانی\" کە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی ١ ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ بڕابوویەوە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا و هەنووکە لەو زیندانە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.