هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە میاندوئاو دەسبەسەر کرا

12:21 - 16 پووشپەڕ 2722

لە درێژەی دەسبەسەریی هاووڵاتییان لە شای میاندوئاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ، هاوووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مامەڵ ئازەر‌بەرزین" خەڵکی گوندی "سەرچنار" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا هەوڵەکان و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "مەنسوور کەربەلایی" کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "سەرچنار"ی میاندوئاو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.