هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

18:30 - 26 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "یوونس تەنهایی" خەڵکی گوندی "حەمزە‌ئاوا"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی تەنهایی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە بۆ کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هەتا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە گەیشتووەتە ٨ کەس.