هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا

18:11 - 27 خاکەلێوه 2722

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "خالید حاجی ڕەسووڵی‌پوور" خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، هێرشیان بردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاند: ئەو هاووڵاتییە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.