هاووڵاتییەکی دیکە لە بۆکان دەسبەسەر کرا

12:27 - 1 رێبەندان 2720

شەوی سێشەممە، ٣٠ی بەفرانبار، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە بۆکان، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "عەلی زولفی"، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگییانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و نابراویان دەسبەسەر کردووە.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەریی "عەلی زولفی"، شووشەی دەرکە و پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندووە.

لەو پەیوەندییەدا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "قادر ڕەسووڵپوور" و "محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور"، خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.