هاووڵاتییەکی دیواندەرەیی بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

15:14 - 29 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەن لقی ١٠١دادگای کەیفەری ئەو شارەوە، بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری شاری دیواندەرە، حوکمی ٧ ساڵ زیندانی تەعزیزی بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی \"عەتائەڵلا ئەحسەنی\"دا، سەپاند.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی \"بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست\" بە ٢ ساڵ و \"بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکان\"بە ٥ ساڵ، سەرجەم بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیزی لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ئەو شارە، مەحکووم کراوە.

داسەپاندنی ئەو حوکمە بە سەر ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە سەر ڕاپۆرتی سپای پاسداران، بووە.