هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا

16:14 - 25 رەشەمه 2720

ئەمڕۆ دووشەممە ۲٥ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تەها ئاتەش‌ئەفراز"، خەڵکی کۆنەخانێی پیرانشار، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتەی ۳۰۰ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی لە گرتنگە ئازاد کراوە.

تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەم هاووڵاتییە، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی ڕێبەندان، ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.