هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:12 - 25 جۆزەردان 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم ئوفتادە"، تەمەن ٤٣ ساڵ و دانیشتووی گوندی "زێوە" سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، ئەو هاووڵاتییە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سپای پاسداران لە نەغەدە کرا.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.