هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

16:46 - 27 رەشەمه 2720

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "عەبدولـلەتیف مەحموودی‌دەلی"، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شیوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی ئازاد کراوە.

عەبدولـلەتیف مەحموودی‌دەلی ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بە تۆمەتی "چالاکیی مەزهەبی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.