هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ به شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

14:41 - 19 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ به دانانی بارمتە و به شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٧ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد، به ناوی \"شەهاب میهەنخا\"، خەڵکی گوندی \"ئەمیرئاباد\"، سەر بە شاری شنۆ، به دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی، لە زیندانی ئەم شارە و به شێوەی کاتی ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەم هاووڵاتییە کوردە تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتتنی دادگا به شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، کۆتایییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، به تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

شەهاب میهەنخا، پاش دەسبەسەرکران بۆ لێپرسینەوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گوازراوەتەوە.