هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بەهۆی تەقەی هێزە نیزامنییەکانی حکوومەت بریندار بوو

11:59 - 16 رەشەمه 2720

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "قوباد ناوخاسی" خەڵکی گوندی "ماسیەری کۆن" سەر بە شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە تووندی بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "ناوخان" لە نزیکی گوندی "بەستام" سەر بە بەخشی سەرشیوی سەقز، تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بە گومانی "هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ"، تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو هاووڵاتییە کردووە.

ئەو هاووڵاتییە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کراوە.

هەتا ئێستا مەئموورانی حکوومەتی، ئیزنیان بە بنەماڵەی قوباد ناوخاسی نەداوە کە لە نەخۆشخانەدا چاویان بە ناوبراو بکەوێت.