هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "سۆهەیب یارئەحمەدی" دەسبەسەر کرا

10:17 - 10 رێبەندان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆهەیب یارئەحمەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی "فەرەیدوون"، خەڵکی شروێنەی شارستانی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "یارئەحمەدی" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی "سۆهەیب" بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەروەها هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.