هاووڵاتییەکی جوانڕۆیی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

16:03 - 8 سەرماوەز 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن ڕەحمانی" کوڕی "ئەمیر" و خەڵکی جوانڕۆ، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە نەغەدە ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ناوبراو ٣٠ی خەزەڵوەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان "حوسێن ڕەحمانیـ"ـیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.