هاووڵاتییەکی تەمەن ٦١ ساڵ بانگهێشتی ئیتلاعاتی بۆکان کرا

20:59 - 19 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری بۆکان، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێکرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"قادر ئەڵڵاوەیسی\"تەمەن ٦١ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە بەهۆی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان کراوە و پاش چوار کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا.

هێزەکانی ئیتلاعات دوای وەرگرتنی بەڵێننامە، ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٦١ ساڵەیان ئازاد کردووە.