هاووڵاتییەکی تری خەڵکی شارەدێی "نێ" دەسبەسەر کرا

14:05 - 22 خەزەڵوەر 2721

لە درێژەی دەسبەسەرکرانەکان لە شارەدێی "نێـ"ـی مەریوان، هاووڵاتییەکی تر بە ناوی "عەبدولڕەحمان ئەشتەک" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا.

هەر لەم پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەر، هێزەکانی حکوومەتی ئێران پێنج هاووڵاتیی کوردیان لە شارەدێی "نێـ"ـی مەریوان دەسبەسەر کرد.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا شوناسی دەسبەسەرکراوەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند: "محەممەد ئەحمەدی کوڕی عومەر، فەرید درەخشانی کوڕی حامد، کەیوان مینوویی کوڕی لەتیف، ئیدریس بەهرامیان کوڕی سەعید و عەبدولڕەحمان ئەفشار کوڕی ڕەزا".

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو شەش هاووڵاتییەی خەڵکی شارەدێی "نێ"، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.