هاووڵاتییەکی بەختیاری بە هۆی ناڕەزایەتی دەڕبڕین بە ڕاگواستنی ئاو بۆ ئیسفەهان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە کوژرا

14:54 - 30 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی هێزەکانی حکوومەتی ئێران، لەگەل هاووڵاتییان لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری بەهۆی ڕاگواستنی ئاو لەو پارێزگایە بۆ ئیسفەهان، هاووڵاتییەکی بەختیاری بە دەست هێزەکانی حکوومەتەوە کوژار.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوای ئەوەیکه دانیشتوانی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری نیسبەت بە ڕاگواستنی بۆریی ئاو لەو پارێزگایە بۆ ئیسفەهانناڕەزایەتییان دەربڕێ، لەگەڵ هێرشی توندی هێزەکانی حکوومەتی ئێران بەرەڕوو بوونەوە و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک کوژرا، ٣٠ کەس بریندار و ٥٠ کەسی دیکەش دەستبەسەر کران.

بەرپرسانی حکوومەتی ئێران ویستوویانە لە شاری بڵداجی، سەر بە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری ئاو بۆ شاری ئیسفەهان ڕاگوازن.

دوای ئەوەیکە ژمارەیەک لە دانیشتوانی شاری بڵداجی لە نزیک تاڵاوی \"چۆغاخوور\" نەیانهێشتووە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران ئاو لە شوێنە بۆ کارخانەی پۆڵای سفیددەشت ڕاگوازن شەڕ و دەرگیری ڕووی داوە.

هەواڵدەریی فارس باسی لەوە کردووە کە دادگای شاری بڵداجی لە ڕەوتی دەرگیرییەکان‌دا ئاگری تێبەردراوە چەند مەئمووری پۆلیسیش بریندار بوونە.

دانیشتووانی چوارمەحاڵ و بەختیاری دژی ڕاگواستنی ئاوی ئەو پارێزگایە بۆ شارە ناوەندییەکانی ئێران ناڕازین و ڕایانگەیاندووە ئەگەر پڕۆژەی ڕاگواستنی ئاو بۆ بۆ ناوەندی ئێران سەر بگرێت، ژینگە و سروشتی داوێنی زاگرۆس و پارێزگای چوار مەحاڵ و بەختیاری دەکەوێتە مەترسییەوە.

پڕۆژەی ڕاگواستنی ئاوی چوارمەحاڵ و بەختیاری بۆ پارێزگای ئیسفەهان لە سەردەمی مەحموود ئەحمەدی‌نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێرانەوە دەستیپێکرد.

ساڵانێکی زۆرە ئاوی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانیئێرانبۆ شارە ناوەندییەکانی ئێران دەگوازرێتەوە، ئەوەش بەردەوام ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە و هەروەها لە کاتێک دایە کە هێندێک لە شارەکانی کوردستانی ئێران کێشەی بێ ئاویان هەیە.