هاووڵاتییەکی بەتەمەن بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەلاسی باوەجانی کوژرا

17:10 - 9 رەزبەر 2722

ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدفەرەج ڕەحیمی"، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "ڕەجەبی" سەر بە سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ، ماشینی هاووڵاتییەکیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە کە "محەممەدفەرەج ڕەحیمی" یەکێک لە موسافیرانی ئەم ماشینە بووە و لە ئەنجامی تەقەکەدا گیانی لەدەست داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکان لە کاتی ڕاوەدوونان تەقەیان لە ماشینی ئەو هاووڵاتییە کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی "محەممەدفەرەج ڕەحیمی" ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.