هاووڵاتییەکی بۆکانی لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا

10:23 - 11 رەشەمه 2719

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١١ی ڕەشەمە، زیندانییەکی کورد بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بە ناوی "ئەمیر مەحموودپوور" خەڵکی شاری بۆکان لە بەندی لاوانی زیندانی ورمێ لە سێدارە درا.

ئەو زیندانییە کوردە، پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

دوو زیندانیی دیکە بە ناوەکانی "حوسێن کچنانلوو لە بەندی ٣-٤ و عەبدوڵڵا محەممەدزادە" لە بەندی سڵامەتی ١ی زیندانی ورمێ" پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی کوژراوەکە بۆ بەندەکەیان گەڕێندرانەوە.

حوسێن کچنانلوو و عەبدوڵڵا محەممەدزادە، ٦ سال پێش، هەرکامیان لە دۆسیەی جیاجیا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ئەو سێ زیندانییە کە تاوانبار بە "کوشتنی بە ئەنقەست" کراون ڕۆژی شەممە١٠ی ڕەشەمە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرابوون.