هاووڵاتییەکی بۆکانی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

10:36 - 6 سەرماوەز 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل عەلی‌پەروەری" خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی، هەتا کۆتایی دادڕەسییەکەی بە شێوی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش تەواو بوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە بۆکانییە، "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیاندراوە.