هاووڵاتییەکی بانەیی بە هۆی تەقینەوەی مین کەم ئەندام بوو

18:28 - 25 بانەمەڕ 2720

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ساڵحی" تەمەن ٤٦ ساڵ خەڵکی گوندی "خوریئاوا"ی شاری بانە، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار و لاقی ڕاستی لە قولاپەی پێی لە دەس دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە بەرزاییەکانی "هەرمێ دوڵ" نزیک لە سنووری "بەستام" لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاری تووشی ئەو ڕووداوە، ببوو.

ئەو هاووڵاتییە بە هۆی قورسی برینەکەی لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بە جێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەقز کرا.