هاووڵاتییەکی بانەیی بە دانانی بارمتەی قورس لە گرتنگە ئازاد کرا

10:39 - 13 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بانە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئازاد ڕەحمەتی"، تەمەن ٣٩ ساڵ، کوڕی "ئەبووبەکر"، خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕەزبەر، پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە شاری بانە، لە هەمبەر هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی لێپرسینەوەکەی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

"ئازاد ڕەحمەتی" هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی، بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.