هاووڵاتییەک گەندەڵییەکی ئیدارەی پەروەردەی شنۆی ئاشکرا کرد

22:47 - 14 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی پەروەردەی شاری شنۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ساڵ، هیچ روونکردنەوەیەک سەبارەت بە ئەو بڕە پارەیەی کە بە بیانووی دروست کردنی قوتابخانە لە دانیشتوانی ئاوایی \"گوندەوێڵا\"ی ستاند، نادات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بەوتەی یەکێک لە دانیشتوانی ئاوایی گوندەوێڵا، سەرەڕای ئەوەی کە بڕیار بوو ٨ ساڵ پێش ئێستا ئیدارەی پەروەردەی شاری شنۆ لەسەر تێچووی هاووڵاتییانی ئاوایی گوندەوێڵا قوتابخانەیەک بۆ گوندەکە دروست بکات، بەڵام نەبوونی قوتابخانە وای کرد کە ساڵی رابردوو خێرخوازێکی مەهابادی قوتابخانەیەک بۆ ئەو گوندە دروست بکات.

ئەو هاووڵاتییە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، ساڵی رابردوو ئەو قوتابخانەیە پاش ئەوەی لەلایەن ئەو کەسە خێرخوازەوە دروست کرا، ئیدارەی پەروەردە رایگەیاند، \"دەبێ دانیشتوانی ئاوایی گوندەوێڵا بە تێچووی خۆیان حەوشە بۆ قوتابخانەکە دروست بکەن\".

ناوبراو ئاشکرای کرد، ئەم داوایەی ئیدارەی پەروەردە لە حاڵێک دایە کە ئیدارەی پەروەردەی شاری شنۆ سەرەڕای ئەوە کە ٨ ساڵ پێش ئێستا ئەو بڕە پارەی کۆ کردۆتەوە، هەتا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر چۆنیەتیی سەرف کردنی ئەو بڕە پارەیە بە هاووڵاتییانی ئاوایی گوندەوێڵا نەداوە.

ئەو هاووڵاتییە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو قوتابخانە ناوەندیە سەرەڕای ئەوە کە ساڵی رابردوو کاروباری دروست کردنەکەی کۆتایی هات، مامۆستای بۆ نەنێردرا و سەرەرای بەدواداچوونی هاووڵاتیانیش هەتا ئێستا ئاو و برقی بۆ نەکێشراوە،
ناوبراو رایشیگەیاند بەم هۆیانەوە چاوەڕوانی ئەوە دەکرێ، ئەمساڵیش مامۆستای بۆ تەرخان نەکرێت.
\"15109.jpg\"