هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

13:27 - 25 جۆزەردان 2721

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ستار مام‌عەلی"، کوڕی زورار و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ستار مام‌عەلی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.