هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەریوان دەسبەسەر کرا

11:02 - 5 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان گرامی" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشت و دواتر ناوبرایان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنینی ماڵی لوقمان کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی پشکنینی ماڵی لوقمان گرامی، بێڕێزیان بە بنەماڵەکەی کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا، نییە.