هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا

12:44 - 22 پووشپەڕ 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خۆشناو عەینی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی خدر خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "هێزە ئەمنییەتییەکان ماڵی خۆشناو عەینییان پشکنیوە".

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە هۆکار دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

خۆشناو عەینی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.