هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کرا

10:59 - 1 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان سەیدە (جۆڵا)" خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.