هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

10:45 - 10 خاکەلێوه 2722

هاووڵاتییەک بە ناوی "شلێر ئەحمەدی" کچی مستەفا خەڵکی گوندی "قزڵقۆپی" سەر به شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو؛ شلێر ئەحمەدی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

شلێر ئەحمەدی خێزاندار و دایکی دوو منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.