هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سایین‌قەڵا دەسبەسەر کرا

17:56 - 3 خەرمانان 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "هێمن عەبدی" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی "قانزالی"ی شاری سایین‌قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
 ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەر کرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی میاندواو، کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" تۆمەتبار کردووە.

هێمن عەبدی خێزاندارە و هەتا ئێستا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.