هاووڵاتییەک لە کاتی بەستنی داربەست بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن گیانی لەدەست دا

12:09 - 26 رێبەندان 2719

ڕۆژی هەینی٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن نووری" کوری ئیبراهیم خەڵکی گوندی "ساڵیان"ی ناوچەی ژاوەری سنە، لە کاتی بەستنی داربەست بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، تووشی کارەبا گرتوویی بوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی بەستنی داربەست بۆ ستادی بانگەشەی یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیس بە ناوی "سەید مێهدی فەرشادان" لە چوارڕێیانی شوهەدا"ی شاری سنە تووشی ئەو ڕووداوە بووە.